تەبەقی هێلکە.. داهێنانێک کە داهاتی ساڵانەی هەشت ملیار دۆلارە

تەبەقی هێلکە

بەبێ ئەوەی درکی پێبکەین، هەندێک بیرۆکەی سادە هەن بوونەتە پێداویستیی سەرەکیی ژیانی ڕۆژانەمان، چیرۆکی سەرنجڕاکێش لە پشتیانەوە هەیە و بە ملیاران دۆلاریان لێوە بەدەست دێت.

یەکێک لەو بیرۆکە سادانە تەبەقی هێلکەیە، کە بووە ڕێگەیەکی ئاسان و سەرەکی بۆ هەڵگرتن و پاراستنی هێلکە لە دوکانەکاندا.

بەپێی ماڵپەڕی BBCـی بەریتانی، زیاتر لە سەدەیەک پێش ئێستا، خاوەن ڕۆژنامەیەکی کەنەدی بە ناوی جۆزێف کۆێل لە پشت بیرۆکەکەوە بوو.

کۆیڵ دوای گوێگرتن لە دەمەقاڵێی نێوان خاوەن هۆتێلێک و جووتیارێک لەسەر شکانی نیوەی هێلکەکان لە کاتی گواستنەوەیان بە بارهەڵگرێک، بیری لە بابەتەکە کردەوە.

کۆیڵ دەستیکرد بە دروستکردنی نموونەیەکی تاقیکاری بۆ پاراستنی هێلکەکان لە شکاندن، بە بەکارهێنانی پەڕەی ڕۆژنامەکان، تا گەیشت بەم تەبەقە هێلکەیەی ئێستا، کە لە کاغەزێکی ئەستوور و بەهێز دروستکراوە و شوێنی هەموو هێلکەکان جیاکراونەتەوە.

ساڵی ١٩١٩ کۆیڵ بڕیاری فرۆشتنی ئەو ڕۆژنامەیەی دا کە خاوەندارێتی لێ دەکرد و لە ئەمەریکای باکووردا دەگەڕا تاوەکو داهێنانە نوێیەکی، تەبەقی هێلکە، بفرۆشێت و بڵاوی بکاتەوە.

پەیامی سەرەکیی کۆیڵ بۆ فرۆشیارانی هێلکە ئەمە بوو: “ئەم داهێنانە لە نرخەکەی زیاتر کەڵکی لێوەردەگریت”.
بە پێی ماڵپەڕی BBC، هەرچەندە داهێنانێکی سەرکەوتوو بوو، بەڵام کۆیڵ دەوڵەمەند نەدەبوو ئەگەر بزنسمانێکی باش نەبووایە و زیرەکانە کارەکانی ئەنجام نەدایە.

لە ئێستادا ساڵانە داهاتی بازرگانیکردن بە تەبەقی هێلکە دەگاتە ٨ ملیار دۆلار. بەهۆی زیاتر بەکارهێنانی هێلکە لە سەرانسەری جیهاندا، هێشتاش داهاتەکە لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پێشتر

٩ پرسیار لەبارەی تورکیا و سووریا و کوردانەوە؛ جیهان دوودڵ بوو لە پرسینیان

بابەتی دواتر

لە سەردانە ڕانەگەیەندراوەکەیدا بۆ عێراق؛ پێنس پێشنیازی پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ کورد کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share