تاران پیسترین شاری جیهانە

دووەم ڕۆژە تارانی پایتەختی ئێران بووەتە پیسترین شاری جیهان لەڕووی هەواوە.

پۆلێنكردنەكە ناوەندی توێژینەوەكانی وزە و هەوای پاك (ئای كیو ئیەر) كردوویەتی و دەڵێت، “ئەمڕۆ شەممە نیشانەی پیسبوونی هەوای تاران زیاتر لە 178 پلەیە”. هەندێك كاتیش لە هەندێك شوێنی تاراندا گەیشتووەتە 288 پلە، وەك دەستەی كەشناسیی ئێران ئاشكرایكردووە.

بەپێی پۆلێنبەندییەكەی ناوەندی توێژینەوەكانی وزە و هەوای پاك كە دامەزراوەیەكی جیهانییە، ماوەی دوو ڕۆژە تاران وەك پیسترین شاری جیهان لەڕووی هەواوە دەستنیشاندەكرێت و بەدوایدا شارەكانی شیانگ مای و بانكۆك لە تایلەند، كەراچی لە پاكستان و شنیانگ لە چین دێن كە پلەكانی پیسبوونی هەوایان لەنێوان 152 بۆ 156دا بوون.

دەستەی كەشناسیی ئێران دەڵێت، “پیسبوونی هەوا بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوەیە و 28 پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە و تا سبەی یەكشەممە بەردەوام دەبێت”.

محەمەد مەهدی میرزایی سەرۆكی كۆمپانیای چاودێریكردنی كوالێتیی هەوا لە تاران ڕایگەیاند، شەپۆلێكی تری خۆڵبارین لە خۆرئاوای ئێرانەوە ڕووی لە تاران كردووە و پلەی پیسبوونی هەوای گەیاندووەتە 288 پلە، بەڵام موحسین مەنسوڕی پارێزگاری تاران دەڵێت، “ئەمڕۆ كەشوهەوای تاران بەرەو باشبوون دەڕوات و پیسبوونی هەوا بۆ ژێر 200 پلە دابەزیوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژیانی نهێنیی قرشەکان.. توێژینەوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرسووڕهێنەرەکانیان دەخاتەڕوو

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە دەقی توێژینەوەیەکەوە گواستوویەتییەوە، قرشەکان ژیانی کۆمەڵایەتیی زۆر لەوە ئاڵۆزتریان هەیە کە پێشتر زانراوە و…
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share