بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو: وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەرج بنەتۆو بە نرخی داشکێندراو بە جوتیاران دەفرۆشێت

ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە نرخی داشکێندراو بنەتۆوی گەنم بە جوتیاران دەفرۆشێتەوە، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنیش دەڵێت، پێویستە جوتیارەکە کۆمەڵێک مەرجی تێدابێت.

رێژین سدیق عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ بەپێی پلانێک بڕێکی دیاریکراو لە بنەتۆوی گەنم بە نرخی داشکێندراو بە جوتیاران دەفرۆشێت تا لە کاتی وەرزی داچاندندا سوودی لێبینن و باشترین بەرهەمیان هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ بڕی شەش هەزار و 300 تۆن بنەتۆوی گەنم بۆ جوتیاران دابینکراوە، کە نرخی لەسەر ئێمە بۆ هەر تۆنێک یەک ملیۆن دینارە، بەڵام وەزارەت بە 600 هەزار دینار دابەشی دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی رێژەکە لە ئاستی پێویستدا نییە و بڕی پێداویستی جوتیاران لە بنەتۆو پڕناکانەوە، تەنها بەو جوتیارانە دەفرۆشرێتەوە کە
“جوتیاری نمونەیی”یان پێدەوترێت.

باسیلەوەشکرد، کوالێتی گەنمەکە دوو جۆرە تۆمارکراو و باوەڕپێکراو، یەکەمیان کە کوالێتییەکەی بەرزترە 640 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگیرێت، جۆری دووەمیان 600 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو ئاشکراشیکرد، بۆ ئەمساڵ ئەو بڕەی بۆ سلێمانی تەرخانکرابوو سەرجەمی دابەشکراوە، لە هەولێر 56% و لە دهۆک 20% ی دابەشکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی سلێمانی تەرخانیكردبوو تا ئێستا خەرجینەكردووە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕەپارەیەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵی بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان…
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share