گۆتیرێش: بنەماكانی نەورۆز بكرێنە ڕێنیشاندەری ڕزگاركردنی زەوی

‏”نەورۆز بكەینە ڕێنیشاندەر بۆ وەستان لەگەڵ یەكدی”‏

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان نەورۆز پیرۆزدەكات، داوا دەكات بنەماكانی نەورۆز لە ئاشتی و پێكەوەژیان بكرێنە ڕێنیشاندەری ڕێزگرتنی ژیان و ڕزگاركردنی زەوی.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێش سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوكردووەتەوە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق گواستوویەتیەوە، دەڵێت، “نەورۆز گوزارشتە بۆ دەستپێكی ژیانێكی نوێ، هاتنی نەورۆز نوێبوونەوەی سروشتە”.

سكرتێرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشی وایە، “ئێستا كاتی تێگەیشتنە لە یەكدی، كاتی ڕێزگرتنە لە كەلتوورە جیاوازەكانی جیهان، نەورۆز بیرهێنانەوەی هەموو هاوبەشییەكانی نێوانمانە، ڕەنگدانەوەی بەهاكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ و شانازی، نەورۆز گرنگی بە ئاشتی و هاوڕێیەتیی باش دەدات”.

گوتیرێش بە بەستنەوەی یادەكە بە دۆخی ئێستای جیهانەوە، نووسیویەتی، “لەكاتێكدا مرۆڤایەتی دووچاری ئاڵنگاریی قورس بووەتەوە، با نەورۆز بكەینە ڕێنیشاندەر بۆ وەستان لەگەڵ یەكدی و نوێكردنەوەی بەهاكانمان بۆ ژیان و ڕزگاركردنی هەسارەكەمان و هیچ كەسێك لەدوای خۆمانەوە جێنەهێڵین”.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئەمڕۆ خۆی یەكلادەكاتەوە

بابەتی دواتر

جەمیل بایک لە پەیامی نەورۆزدا: پارتی نەناسن، ناگەن بە ئازادی و دیموكراسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share