بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا کاتی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و چین ئاشکرا دەکات

ژەنەراڵێکی ئەمریکی پێشبینی دەکات کە وڵاتەکەی لە ساڵی 2025 بچێتە ناو شەڕێکەو لەگەڵ چین، هۆشداریشیداوە لە مەترسییە زۆرەکانی ئەو شەڕە.

ژەنەراڵ مایکل مینهان لە یاداشتێکی ناوخۆییدا نووسیویەتی، پنتاگۆن ڕاستییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، “هیوادارم هەڵە بم، هەستەکانم پێمدەڵێن لە ساڵی 2025دا دەچینە جەنگەوە”.

ئەو بەرپرسە سەربازییە رایگەیاندووە کە شی جین بینگ سەرۆکی چین لە یەک کاتدا تیم و هۆکار و دەرفەتێکی گونجاوی هەیە لە ساڵی 2025دا، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی تایوان لە ساڵی 2024دا “هۆکارێک” دەداتە سەرۆکی چین بۆ هەنگاونان.

پێیوایە، کێبڕکێکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی کە بڕیارە هەمان ساڵ بەڕێوەبچێت، دەرفەتێک دەبێت بۆ چین کە “ئەمریکا سەرقاڵە” لەوکاتەدا.

لە مانگی ئابدا چین مانۆڕی سەربازیی گەورەی لە دەوروبەری تایوان ئەنجامدا، ئەمەش لە وەڵامی سەردانێکی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ ئەو دوورگەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
Total
0
Share