بە هۆی ئەوەی ئامادەنەبوو هاوسەرگیری لەگەڵ بکات سوتاندی

لە جەزائیر بەهۆی ئەوەی بە داوای هاوسەرگیریکردنی ڕازی نەبوو، گەنجێک لە سەر شەقام ئاگری لە جەستەی کچێک بەردا.

بە پێی گۆڤاری لۆڤیگارۆی فەرەنسی، کچەکە ناوی ڕیما عەنانە و مامۆستای زمانی فەرەنسییە، لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی قەبائل لە جەزائیر وانەی وتووەتەوە و تەمەنی 28 ساڵانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕۆژێک لە کاتێکدا کچەکە چاوەڕوانی پاسی خوێندنگەکەی کردووە، یەکێک لەو کەسانەی لە ڕابردوودا داوای هاوسەرگیری لێکردووە بەڵام ڕەتیکردووەتەوە، گەیشتووەتە بەردەمی و بەنزینی پێوەکردووە و دەستبەجێش ئاگری تێبەرداوە”.

لە دوای ڕووداوەکە کچەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بە وتەی پزیشکەکانی تووشی سووتانی پلە سێ هاتووە، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

باوکی کچەکەش داوایکردووە هاوکاری ماددی بکەن لە چارەسەری کچەکەی بۆ ئەوەی لە دەرەوەی وڵات چارەسەری بۆ بکەن و لە مردن ڕزگاری بێت، لەو چێوەیەشدا هاوڵاتیان توانیویانە بڕی 30 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ کۆبکەنەوە و بگەیەندرێتە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

بنزیمه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ژماره‌ (66)ی به‌ده‌ستهێنا

بابەتی دواتر

وڵاتێک لە داننان بە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل پاشگەز بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share