داڕمانی باڵەخانەیەک لە حەلەب گیانلەدەستدانی 10 کەسی لێکەوتەوە

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری حەلەبی سوریا بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێبووە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش تا ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەدان.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی سوریا “سانا”، باڵەخانەکە لە گەڕەکی شێخ مەقسوود بووە لە شاری حەلەب، پێنج نهۆم بووە و حەوت خێزانی ئاوارەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی تێدا نیشتەجێبووە.

بەپێی میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە، 10 کەس لە دانیشتووانی باڵەخانەکە گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی عەفرینن، ژمارەیەکیشیان لەژێر داروپەردوودان و هێزەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی رزگارکردنیاندان.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەگەری هەیە هۆکاری داڕمانی باڵەخانەکە بۆ دزەکردنی ئاو بۆ ژێر بناغەی باڵەخانەکە بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دانوستان شکستبهێنێت باشترین چـ.ـەکمان بەکاردەهێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە پڕچـ.ـەککردنەوەدان تاوەکو لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share