زۆرینەی کات خێزانەکان بەرهەڵستیی خواستی منداڵەکانیان دەکەن سەبارەت بە بەخێوکردنی یەکێک لە ئاژەڵە بچووکەکان، بەهۆی ئەوەی ژیانکردن لەگەڵیان قورسە بەتایبەت لەکاتی چوون بۆسەر کار، گەشتکردن و نەبوونی کاتی پێویست بۆ چاودێریکردنیان.
ئەمە لەکاتێکدا خێزانەکان دەتوانن بە بەخێوکردنی ئاژەڵێکی وەک سەگ، پشیلە، هامستەر یان باڵندەیەک ئامانجی زیاتر لە منداڵەکانیاندا بەدیبهێنن وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و دوورکەوتنەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ئێستادا کە منداڵان خویان پێوەگرتووە.
پێگەی News In Healthی پزیشکی ڕاپۆرتێکی لەبارەی گرنگیی ئاژەڵ لەلایەن منداڵانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بوونی ئاژەڵ لەگەڵ منداڵان نیگەرانییەکانیان کەمدەکاتەوە، هاوکاریشیاندەکات بۆ پەرەپێدانی توانا کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکانیان.
لەگەڵئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئاژەڵان و مرۆڤ تائێستا لە ئاستێکی سنوورداردایە بەڵام نوێترین توێژینەوە دەریدەخات، بوونی ئەو ئاژەڵانە لەماڵەوە لەگەڵ منداڵەکانتان ڕێژەی کۆرتیزۆل کەمدەکاتەوە، هەروەها هەستکردن بە تەنیایی کەمدەکاتەوە و دۆخی دەروونی باشتر دەکات.
هەروەها لە منداڵاندا گۆرانکاریی فەرمانزانیی نمونەییان تێدا ڕوودەدات کاتێک هاوڕێیەتی لەگەڵ ئاژەڵێکی ماڵیدا دەکەن.
بوونی ئەو ئاژەڵانە هۆرمۆنی کۆرتیزۆنی بەرپرس لە نیگەرانی کەمدەکەنەوە و لەبەرامبەردا هۆرمۆنەکانی دۆبامین و ئۆکسیتۆسینی دژە نیگەرانی و هەستکردن بە دڵنیایی و ڕازیبوون زیاتر دەکەن.