بەهۆی قەیرانی وزەوە فەرەنسا بڕیاری کوژاندنەوەی ڕووناکییەکانی پاریسی دا

سەرۆکی شارەوانیی پاریس ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو قەیرانی وزەیەی وڵاتەکەی و بەشێک لە وڵاتانی دیکەی گرتووەتەوە بڕیاری کوژاندنەوەی ڕووناکییەکانی بەشێک لە فەرمانگە و شوێنە بەناوبانگەکانی پاریسیان داوە لەناویاندا تاوەری ئیفڵ.

هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس دەڵێت، لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەوە لە کاتژمێر 11:00ی شەوەوە سەرجەم ڕووناکییەکانی تاوەری ئیفڵ، تاوەری سان جاک و فەرمانگەکانی شارەکە و شارەوانیی پاریس دەکوژێنرێنەوە.

سەرۆکی شارەوانیی پاریس دەڵێت هۆکارەکەی کەمبوونەوە و دروستبوونی قەیرانی وزەیە کە کاریگەریی لەسەر فەرەنساش دروستکردووە.

هەروەها سەرۆکی شارەوانیی پاریس ڕەتیکردەوە کە ڕووناکیی سەر شەقام و ڕێگاکان بکوژێنرێنەوە ئەوەشی بۆ هۆکاری ئەمنی و سەلامەتی گەڕاندەوە.

بابەتی پێشتر

كلۆپ: "هەنگاومان نا بۆ ڕێگە ڕاستەكە"

بابەتی دواتر

مباپی دڵی لای مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share