پیاوێک دەستگیرکرا لە شەواندا ‌چووەتە سەر ماڵان و لە کاتی خەودا لە ژنانی داوە

لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە پیاوێک دەستگیرکرا کە لە شەواندا چووەتە سەر ماڵان و لە ژنانی ناو ماڵەکانی داوە.

پیاوە ئەمریکییەکە ناوی مارک ئەنتۆنی گۆنزالیسە و تەمەنی 26 ساڵانە، لە ناوچەی ساوز لێک تاهۆ چووەتە ناو دوو ماڵەوە و لە کاتی نووستندا لە پێی ئەو ژنانەی داوە کە لە ماڵەکاندا بوون.

پزیشکی دادی ناوچەکە ئاشکرایکردووە، بەڵگەکان ئاشکرایانکردووە، تۆمەتبارەکە لە چەند تاوانێکەوە تێوەگلاوە کە پەیوەستن بە ئازاردانی پێی هاوڵاتییانەوە.

بە وتەی پۆلیس، ئەم جۆرە تاوانانە کۆمەڵگە دەخاتە مەترسییەوە و وادەکات کە هاوڵاتییان هەست بە ئاسایش نەکەن لە ماڵەکانی خۆیاندا، بۆیە دەبێت تاوانباران سزابدرێن.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share