کۆریای باشوور دەیەوێت وەزارەتێک بۆ هاندانی منداڵبوون دروستبكات

سەرۆکی کۆریای باشوور داوادەکات وەزارەتێک بۆ هاندانی منداڵ خستنەوە لە وڵاتەکەیدا پێكبهێنرێت، بە مەبەستی چارەسەری قەیرانی دیموگرافی کە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە.

یۆن سۆک یول، سەرۆکی کۆریای باشوور لە وتارێکدا رایگەیاند، داوا لە پەرلەمان دەکەم پێداچوونەوە بە پەیکەری حکومەتدا بکات و وەزارەتێکی نوێ دابمەزرێنێت بە شێوەیەک بتوانێت پلانی بەرەنگاربوونەوەی دابەزینی رێژەی گەشەسەندنی دانیشتووان دابنێت.

لە ساڵی 2023دا لە کۆریای باشوور تەنها 230 هەزار منداڵ لەدایکبوون.

بۆ ئەوەی رێژەی گەشەسەندنی دانیشتووان لە ئاستێکی ئاساییدا بێت پێویستە بە تێکڕا ژنانی وڵاتەکە 2.1 منداڵیان ببێت، بەڵام رێژەکە لە کۆریا تەنها 0.72 ە.

چاوەڕێ دەکرێت تا ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە بۆ نیوەی ئێستا داببەزێت کە 51 ملیۆن کەسە.

بابەتی پێشتر

بەغداد پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە دەخاتە بەردەم هەرێم

بابەتی دواتر

كلێنسێك كە بەڵێنی بەرشەلۆنەی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مێسی لەسەر نووسراوە دەخرێتە زیادكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share