پرخە پرخکردن لەکاتی نووستندا نیشانەیە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە پرخە پرخکردن لە کاتی نووستندا دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بە رێژەی 60% ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشکیان زیاترە.

بەپێی رۆژنامەی “زەسەن”ی بەریتانی، توێژەرانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا لە نێوان تەمەنی 20 بۆ 50 ساڵیدا ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی دڵ زیاد دەکات و دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵی کوشندە .

پرۆفیسۆر سانجیڤ نارایان، لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت، “بەڕاستی وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا باو و ئاساییە، بەڵام ئێمە بەجۆرێک پشتگوێی دەخەین، پێمانوایە شتێکی بێ بایەخە یان تەنها ناڕەحەتییەکی بچووکە، تا ئێستا کەس بەڕاستی تێنەگەیشتووە کە مەترسییەکەی چەندە زۆرە”.

پچڕانی بەردەوامی هەناسەدان دەبێتەهۆی دابەزینی ئاستی ئۆکسجین، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی، کێشەی تەرکیزکردن، گۆڕانی باری دەروونی و سەرئێشە لە رۆژدا بەهۆی کارنەکردنی باشی مێشک و نەگەیشتنی ئۆکسجینی تەواو بە مێشک.

توێژینەوەکە لەسەر ناڕێکی لێدانی دڵ کە لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمستردام پێشکەشکرا خرایەڕوو، دەرکەوت کە لە کۆی 7500 کەس کە دەستنیشانکردنی تووشبوونیان بە نەخۆشیی وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا تۆمارکراوە، 4500 کەسیان لە ساڵانی دواتردا تووشی لەرزین لە دەمارەکان بوون.

نارایان دەڵێت، کاتێک ناتوانیت هەناسە بدەیت، ئەمە دەبێتە هۆی فشار لەسەر سییەکان، بەمەش فشار لەسەر دڵ دروستدەبێت و دەبێتەهۆی فراوانبوونی ژوورەکانی دڵ و لەرزین لە دەمارەکاندا .

لە بەرامبەردا، فرانسیسکۆ کاپوچیۆ، سەرۆکی بەشی پزیشکیی دڵ و خوێنبەرەکان لە زانکۆی وارویک دەڵێت، “کۆئەندامی هەناسەدان لە کاتی خەودا کە رێگری هەیە، حاڵەتێکی درێژخایەنی باو و زۆرجار کەم دەستنیشان دەکرێت، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی ماندوێتیی ڕۆژ، خراپی تەرکیز، کەمبوونەوەی ئەدای کارکردن و گرنگی نەدان”.

گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا، وەک دابەزاندنی کێش، دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولیەکان پێش خەوتن یان خەوتن لەسەر لایەک، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە وەستاندنی پرخە پرخ.

بابەتی پێشتر

عێراق لە ریزبەندیی دواوەی ئەو وڵاتانەیە کە باشترین سیستمی تەندروستییان هەیە

بابەتی دواتر

کاندیدێکی هەڵبژاردنەکان لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share