فارس عیسا: بەغداد تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو 320 ملیارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێم و بەغداد پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون هەموو مانگێک ڕەوانە دەکرێت.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا فەرس عیسا وتی، “بەپێی ڕێککەوتنی پێشتری نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان مانگانە بەغداد 320 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات، بۆیە ئەوەی لە یاسای قەرزدا هاتووە ئەو 320 ملیارە ناگرێتەوە”.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، “بەغداد مانگانە 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت ئەو بڕە پارەیە هیچ کێشەیەکی بۆ دروستنەبووە، تاوەکو بودجەی ساڵی 2021 پەسەند دەکرێت بەغداد پارەکە دەنێرێت و هەرێمیش پابەند دەبێت بەو مەرجانەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە”.

فارس عیسا ئاماژەی بەوەشکرد کە بودجەی ساڵی 2021 بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی ڕایگەیاند کە  له‌ بودجه‌ی 2019دا عێراق كه‌ ئێستا كاری پێده‌كرێ، پشكی هه‌رێمی كوردستان ملیارێك دۆلاری مانگانه‌یه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هاتووه‌ پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌ ده‌بێت هه‌رێم بینێرێت، له‌گه‌ڵ داهاتی پێشبینیكراوی ناوخۆ و خاڵه‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی لێده‌ركردووه‌ و 250 ملیۆن دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 320 ملیاره‌ دیناره‌كه‌ مانگانه‌ ده‌ینێرێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی دیکۆ.. لەگەڵ بایرن ڕێککەوت و بەهۆی (CD)یەکەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد

بابەتی دواتر

حکومەتی ئێران هێز بەناو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە 90 رۆژ جارێك مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرن؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەبەستمانە پرسی مووچە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكەینەوە و دەشڵێت،…
Total
0
Share