‘پەڕەی سپی’ی كازمی گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

“پەڕەی سپی” كە تایبەتە بە چاكسازیی دارایی و لەلایەن حكومەتەوە ئامادەكراوە، گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، عێراق لەبەردەم كۆمەڵێك ئالەنگاریی مەترسیدار و سەختدایە.

سەرچاوە فەرمییە عێراقییەكان ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم ئاشكرایانكردووە “وەرەقەی سپی” كە لە حوزەیرانی ڕابردوو لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ئاماژەی پێكرا تایبەت بە چاكسازیی دارایی، ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی پڕۆژەكە، ماوەی پێشنیاركراو بۆ جێبەجێكردنی سێ ساڵە و لەنێوان ساڵی 2021 بۆ 2023 دەبێت.

پڕۆژەكە لە پێنج تەوەر پێكدێت و هەریەك لە (هێنانەدی سەقامگیریی دارایی، سەقامگیریی ئابوریی گشتی، باشكردنی ژێرخانی ئابوری، فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و گەشەپێدانی ئیدارەی گشتی و ژینگەی یاسایی) لەخۆدەگرێت.

هەر ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی دارایی بەمەبەستی خستنەڕووی پڕۆژەكە ئەنجامدراوە.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەی چاكسازییەكە پەرلەمان داوایكردبوو وەزارەتی دارایی لەماوەی 60 ڕۆژدا ئامادەی بكات.

هۆشیار عەبدوڵا، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووك نوسیویشیەتی، “عێراق ئێستا لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵەنگاریی مەترسیداری سیاسی و ئەمنی و بە تایبەتیش ئاڵەنگاریی ئابوریی سەختدایە كە یان دەبێ بەخێرایی و ئازایەتییەکی دەوڵەتدارانە چاکسازییە داراییەکان بخرێنە سەرسکە ( کە بە قورس و دووری دەبینم) یان لە ئایندەی نزیکدا کێشە ئابوری و داراییەکانی قوڵتر دەبنەوە”.

دەشڵێت، ئەو پەڕەیەی ئامادەکراوە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی قوڵە، کێشەکانی دەستنیشانکردووە و چارەسەرەکانیشی خستوەتەڕوو.

دەقی پڕۆژەی پەڕەی سپی:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاکی: بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپوڵ حەمدییە جافمان دەستگیرکرد و گەڕاندمانەوە عێراق

دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاویکردەوە، بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپوڵ، حەمدییە مەحمود جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانیی عێراقیان لە وڵاتی…
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: رێككەوتنێكمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە…
Total
0
Share