چیرۆکی دیکۆ.. لەگەڵ بایرن ڕێککەوت و بەهۆی (CD)یەکەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد

ئەستێرەی پۆرتوگالی و یاریزانی دێرینی یانەکانی پۆرتۆ و بەرشلۆنە، نزیکبووە لە هاوینی 2004 پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە بکات، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا ئاڕاستەی گۆڕیوە.

چیرۆکەکە بە لێدوانێکی کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوبەری بایرن دەستپێدەکات، کاتێک دەڵێت، ” ئێمە سەرسامین بە دیکۆ، ناوەندکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، بۆ بایرن گونجاوە و دانوستاندنی لەگەڵدا دەکەین”.

یاریزانەکە کە ناوی ڕاستەقینەی ئاندێرسۆن لویس دا سوزایە و بە ڕەگەز بەرازیلییە، لە پەڕتوکی ژیانیدا نوسیویەتی، ” ویستم پۆرتۆ بەجێبهێڵم و دوو ئۆفەرم پێگەیشت، یەکەمیان لە بایرن و دووەم لە چێڵسی، دڵنیابووم لەوەی نامەوێت پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکەم، چونکە مۆرینیۆی ڕاهێنەرم پەیوەندی بەو یانەیەوە کردبوو، داوایکردبوو بمکڕن، بەڵام من ویستم سەربەخۆیی وەربگرم و لە یانەیەکی دیکە یاریبکەم، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بە ئاڕاستەی باڤاریا بوون، لێپرسراوی کارەکانم پێی وتم کە هەموو شتێکم پێدەدەن، هەموو شتێک بە باشی بەڕێیدەکرد، خۆمم لە بایرن دەبینیەوە”.

گرته‌که‌ی دیکۆ و خوان لاپۆرتا

بەڵام ئەوەی سەیرە، ناوه‌ندکارە مێژووییەکەی پۆرتوگال نە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد نە بایرن میونشن، کتوپڕ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەڵبژارد، ئەم هەنگاوەش هۆکارەکەی بۆ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی دەگەڕێتەوە کە (CD)یەکی یاریزانەکەی لەگەڵ خۆی بردە کەتەلۆنیا، تیایدا 30 بۆ 40 هەزار هاندەری پۆرتۆ بە یەک دەنگ هاواردەکەن “ئۆ دیکۆ… ئۆ دیکۆ، تۆ باشترینی جیهانیت” و نیشانی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەیدا.

لەسەرەتاوە کەتەلۆنیەکان خواستیان لەسەر دیکۆ نەبوو، بەڵام مێندێز سەردانی شاری بەرشلۆنەی کرد و داوایکرد چاوی بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئەو یانەیە بکەوێت، سەرۆکی ناوبراو بڕیاریدا چەند خولەکێک دەرفەتی پێبدات.

خوان لاپۆرتا لە پەڕتوکەکەیدا دەڵێت، ” لە چەند ڕۆژێکدا مێندێز 50 جار ڕووداوەکانی ناو ئەو سی دیەی نیشاندام، ناچارکرام یەک لەسەریەک گوێبیست و بینەری ڕووداوەکەبم، هێندە سەیرمکرد تاوه‌کو مکوڕبووم لەسەر کڕینی یاریزانەکە و داوامکرد”.

دواتریش بایرنی له‌بیرکرد

لە کۆتاییدا دیکۆ دەڵێت، ” کاتێک بەرشلۆنە داواتدەکات، هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکەت لەبەردەمدا نامێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یانه‌ ئیسپانیه‌که‌ چانس و ئیمتیازاتی باشتری پێدام و بڕی 21 ملیۆنیان پێشکەشی پۆرتۆ کرد، کە لە ئۆفەرەکەی بایرن باشتربوو”.

پاش 2008 و کۆتاییهاتنی چیرۆکی دیکۆ له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دوای ئەوەی چیرۆکی دیکۆ لە 2008 له‌ که‌ته‌لۆنیا کۆتاییهات هەرگیز پەیوەندی بە بایرن میونشنه‌وه‌ نەکرد، جارێکی دیکە چێڵسی ئۆفەریان پێشکەشکردەوە و درێسی شینی لەندەنی پۆشی، لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە فلۆمینێزی بەرازیلیەوە کرد و هەر لەو یانەیە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی هێنا.

بابەتی پێشتر

میلان و ئارسیناڵ کێبڕکێ بۆ جێنشینی پوشکاش دەکەن

بابەتی دواتر

فارس عیسا: بەغداد تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو 320 ملیارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share