ڤیدیۆ.. نۆرەگرتنی خەڵکی سەقز بۆ کڕینی برنج

بەهۆی گرانیی نرخی برنجەوە بەشێک لە خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نۆرەیان گرتووە بۆ کڕینی برنج بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ.

ئەنجومەنی کرێکاران و کاسبکارانی سەقز، بانگەوازی کردووە بۆ ئەندامەکانی کە برنج دابەشدەکات بە نرخێکی کەمتر، بەهۆی ئەوەوە خەڵکێکی زۆر بۆ کڕینی برنج گەیشتوونەتە شوێنەکە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو برنج یەکێکی دیکە بوو لەو خواردەمەنییانەی کە بەردەوام نرخی بەرزدەبێتەوە و یەک کیلۆ برنجیش تا 95 هەزار تمەن ڕۆشتووە.

ئەنجومەنی کرێکاران و کاسبکارانی سەقز لەبارەی ئەو نۆرەگرتنەوە ڕایگەیاندووە، “ئێمە چاوەڕوانی ئەو هەموو خەڵکەمان نەدەکرد، کە کۆببونەوە بۆ کڕینی برنج، بەڵام دیسانەوە ئاساییە ئەگەر خەڵکی چاوەڕێی کڕینی برنج بن بۆ کەسوکارەکانیان بە نرخێکی کەمتر.

بەپێی زانیارییەکان ئەنجومەنی کرێكاران و کاسبکارانی سەقز لە حەوت هەزار ئەندام تەنها 185 کیسە برنجی هیندی و 300 کیسە برنجی تایلەندییان لەبەردەستدا بووە بۆ دابەشکردن بە نرخێکی هەرزانتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە رێگای نوێنەرەکانیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەلینا رۆمانسکی لە…
زیاتر ببینە

چاودێرێك بۆ شاخەوان عەبدوڵا: هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی رێككەوتنی 50 ساڵە و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بدە

چاودێرێكی سیاسی لە وەڵامی شاخەوان عەبدوڵادا رایدەگەیەنێت، پێویستە بەر لە باسكردنی باشماخ، هەوڵبدات زانیاری لەبارەی رێككەوتنی 50 ساڵەی…
Total
0
Share