سلێمانی.. شۆفێرانی ژمارەیەک لە هێڵەکانی پاس گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ دژی بڕیاری تێکەڵکردنیان و رێگەنەدانیان بە کارکردنیان، شۆفێرانی بەشێک لە هێڵەکانی پاس لە سلێمانی گردبوونەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ ژمارەیەک لە شۆفێرانی هێڵی پاسی مەجیدبەگ رزگاری و بەختیاری گردبوونەتەوە و مانیان لە کارکردن گرتووە”.

وتیشی، “شۆفێرانی هێڵەکە لە بڕیاری تێکەڵکردنیان لەگەڵ چەند هێڵێكی دیکەدا ناڕازین، بەشێک لە شۆفێرانیش دەڵێن بە بڕیارەکە رازی بووین، بەڵام رێگری کارکردنمان لێکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیرکرا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی له‌ ژنێك كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هه‌واری‌ شار لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد كه‌ ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ…
Total
0
Share