حکومەتی ئێران هێز بەناو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاودەکاتەوە

لە ساڵیادی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێراندا حکومەتی ئێران هێزێکی سەربازی زۆر بەناو شارە کوردییەکاندا بڵاودەکاتەوە و ترس هەیە لە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان.

ساڵی ڕابردوو 15 ی تشرینی دووەم بەهۆی ئەوەی نرخی بەنزین لە تەواوی ئێران گۆڕانکاری بەسەرداهات و وەرگرتنی بەنزین کرایە کارت و سنوردارکرا، خەڵکی لەهەموو شارەکان و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

چەند شایەتحاڵێك لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستایان ڕاگەیاند، “حکومەتی ئێران هێزە ئەمنییەکان لە بازگە و بازاڕەکاندا چاودێری هاوڵاتییان دەکەن و هەموو ئامادەکارییەک کراوە ڕێگری لە گردبوونەوەی خەڵکی بگرن”.

لە چەند کەناڵێکی تێلگرامدا بڕیاردرابوو لەسەر ئەوەی خۆپیشاندان لە هەندێک شوێن دەستپێبکاتەوە، بەڵام حکومەتی ئێران وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێگری لە گردبوونەوەی خەڵکی هێزی بەسەر شەقامەکاندا بڵاوە پێکردووە.

ساڵی ڕابردوو، بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە وەک ناڕەزایەتییەک لە گرانبوونی نرخی شمەک و بەنزین 50 هاوڵاتیی کورد بە گولەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای جێبەجێكردنی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەركەكەی دەكات و خواستی جێبەجێكردنی ناوەرۆكی كارنامەی نێوان وەزارەتی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی دیاریکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا هەیە. بەپێی…
Total
0
Share