ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ شەممە لەخول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لە ئینگلتەرا بەهێزترین یاریی لە نێوان لیڤەرپوڵی دووەم و وێستهامی پێنجەم بەڕێوەدەچێت.

دیڤد مۆیسی ڕاهێنەری وێستهام دەیەوێت بۆ یەكەم جار بردنەوە لە ناو یاریگای ئانفێڵد لەكاروانی وەرزشیدا بەدەستبهێنێت.

لەخولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندی میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی شەشەم دەكات.

سۆسیداد سەرەتای وەرز ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكرد، بەڵام دواتر قۆناغ بە قۆناغ ئاستی تیپەكە بەرەو دابەزین چوو.

لەو یارییەدا ڤالڤێردی و كروس بەهۆكاری جیاواز دوورخراونەتەوە.

لەخولی ئیتاڵیا كاتژمێر 8ی شەو یاریی لوتكە لە نێوان ڕۆمای شەشەم وئاتاڵانتای پێنجەم بەڕێوەدەچێت.

لە ئەڵمانیاش بایرن میونشنی پێشەنگی ڕیزبەندی میوانداری بایەرلیڤەركوزنی سێیەم دەكات.

لە فەڕەنساش بەهەمان شێوە پاریسی پێشەنگ دەبێتە میوانی نیسی سێیەم.

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ شەممە

 

 

خولی ئینگلتەرا

لیستەر سیتی – لیدز یونایتد 3:30

بێرنلی – چێڵسی 6:00

لیڤەرپوڵ – وێستهام 8:30

 

خولی ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید – ڕیاڵ سۆسیداد 11:00

 

خولی ئیتاڵیا

ڕۆما – ئەتڵەنتا 8:00

 

خولی ئەڵمانیا

بایرن میونشن – بایەر لیڤەركوزن 5:30

 

خولی فەڕەنسا

نیس – پاریس سانجێرمان 11:00

بابەتی پێشتر

جۆنسن، پوتین بە کۆمەڵکوژی تۆمەتباردەکات.. هاوشێوەی میلۆسۆڤیچە

بابەتی دواتر

پێكانەكەی هالاند لەوە قورسترە كە چاوەڕێ دەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share