پێكانەكەی هالاند لەوە قورسترە كە چاوەڕێ دەكرا

بەهۆی ئەو پێكانە ماسولكەییەی توشی بووە، ئیرلینگ هالاند بۆ ماوەیەكی زۆرتر لە ڕیزەكانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دووردەكەوێتەوە.

هالاند بۆ چارەسەری پێكانەكەی گەشتی بەرەو میونشن كردووە بۆ ئەوەی بەزوترین كات چاكببێتەوە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی ئەڵمانیا بێت، دوورنییە هالاند تا كۆتایی مانگی چوار نەتوانێت بەشداری هیچ یارییەك بكات.

هالاند بەشداری 20 یاریی كردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا و 23 گۆڵی تۆماركردووە و 6 گۆڵیشی دروستكردووە.

دۆرتمۆندیش لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا دەبینرێت و هەشت خاڵ لەدوای بایرن میونشنی پێشەنگەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
Total
0
Share