جۆنسن، پوتین بە کۆمەڵکوژی تۆمەتباردەکات.. هاوشێوەی میلۆسۆڤیچە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و خۆرئاوا و لەپێشیانەوە بەریتانیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بە سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ سەرۆکی پێشووی سربیا دەشوبهێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند، “لێکچوونی زۆر ڕوون و بەهێز هەیە لەنێوان هەڵسوکەوتەکانی پوتین و ساڵانی کۆتایی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچدا”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو دوو سەرۆکە بۆماوەیەکی زۆر لە دەسەڵاتدا ماونەتەوە، بەزۆرەملێ خۆیان سەپاندووە”.

جۆنسن دەڵێت، میلۆسۆڤیچ بابەتی نەتەوەیی و ڕزگارکردنی گەلەکەی بەکارهێنا بۆ سەرکوتکردنی کوسۆڤۆ، ئەمەش بەتەواوی هاوشێوەی ئەو پلان و قسانەیە کە پوتین لەمدواییانەدا سەبارەت بەو کارەساتەی لە کیێڤ ڕوودەدات دەیکات.

لە ڕۆژانی پێشوودا بەریتانیا، مۆسکۆی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا وکردنەئامانجی هاوڵاتییانی سڤیل، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی تۆمەتبارکرد، لەبەرامبەردا ڕوسیا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.

هەروەها بەریتانیا داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بەو تاوان و پێشێلکارییانەوی ڕوسیا لە ناو خاکی ئۆکرانیادا ئەنجامیداون، لەدوای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

یەک لەسەر سێی ئەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن دوای نزیکەی ساڵێک نیشانەکانیان دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share