چوار یاریزانی چێڵسی بەرامبەر یۆڤانتۆس یاریناكەن

تۆماس تۆخێل، راهێنەری چێڵسی ئامادەنەبوونی چوار یاریزانی بۆ یارییەكەی یۆڤانتۆس ڕاگەیاند.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، تۆماس تۆخێل ڕایگەیاند، نگۆلۆ كانتێ تووشی كۆرۆنا بووە و تەندروستیشی جێگیرە.

وتیشی، هەریەك لە یاریزانان مایسۆن ماونت و كریستیان پۆلیسیچ و ڕیس جیمس تووشی پێكان بوون و ناتوانن بەرامبەر یۆڤانتۆس یاریبكەن.

سبەی لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆس دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share