بایرن لە غەدری ڕیاڵ مەدرید دەترسێت

ئەلفۆنسۆ دەیڤیز گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، بەرپرسانی بایرن میونشن دەترسن ڕیاڵ مەدرید لەپشت ئەم هەڵوێستەوە بێت.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی نووسیویەتی، ئەلفۆنسۆ دەیڤیزی یاریزانی کەنەدی و نیدال هوشەی لێپرسراوی کارەکانی دوای دوورخستنەوەی حەسەن ساڵحەمیدزیچ و ئۆلیڤەر کان، تووشی دڵەڕاکوێ بوون و دوودڵن لە نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ بایرن، بەڵکو بڕیاریانداوە تاوەکو هاوینی 2024 هیچ هەنگاوێک نەنێن.

لە بەرامبەردا بەرپرسانی بایرن مکوڕن لەسەر نوێکردنەوەی بۆندی بەرگریکارە چەپلەرەکە، بەر لەوەی وەرزی نوێ دەستپێبکات.

بەڕێوەبەرانی بایرن ترسی دووبارەبوونەوەی کەیسی دەیڤید ئالابا-یان هەیە، گوماندەکەن ڕیاڵ مەدرید لەپشت بڕیارەکەی ئەلفۆسۆ-وە بێت.

پێشیانوایە، فرۆشتنی فێرلاند مێندی لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە دەرگای دۆزەخ بەڕوویاندا دەکاتەوە، لە کاتێکدا نرخی شکاندنی بۆندی دەیڤیز 70 ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

دان پێدانانێک لە ڕووسیاوە بە دڵی جۆکۆڤیچە

بابەتی دواتر

سیلڤا جەنگی کەنداو بەرپا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share