ورده‌كاریی حساباتی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌ زاری وته‌بێژی كازمییه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، حكومه‌ت پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێكی دیاریكراو له‌ داهاتی ناوخۆی له‌ پشكی هه‌رێم بڕیووه‌ بۆیه‌ 320 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌نێرێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقییه‌ی سه‌ربه‌ حكومه‌ت، ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق وتی، “له‌ بودجه‌ی 2019دا عێراق كه‌ ئێستا كاری پێده‌كرێ، پشكی هه‌رێمی كوردستان ملیارێك دۆلاری مانگانه‌یه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هاتووه‌ پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌ ده‌بێت هه‌رێم بینێرێت، له‌گه‌ڵ داهاتی پێشبینیكراوی ناوخۆ و خاڵه‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی لێده‌ركردووه‌ و 250 ملیۆن دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 320 ملیاره‌ دیناره‌كه‌ مانگانه‌ ده‌ینێرێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم”.

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، “پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌سڕه‌ و عێراق ئه‌ركه‌ له‌سه‌رمان و قوتی ئه‌وان دابین ده‌كه‌ین”.

ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ وتیشی، “ئه‌وه‌ی ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه‌ له‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئیتر حكومه‌تی هه‌رێم به‌ لێبڕینه‌وه‌ موچه‌ ده‌دات یان 55 ڕۆژ جارێك ده‌یدات ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كه‌ له‌ ئیداره‌دانی سیاسه‌تی نه‌وت و داهاتی هه‌رێم له‌لاین حكومه‌تی هه‌رێم”.

بابەتی پێشتر

حزبێكی هەرێم: نابێت حكومەت دەستەوەستان بێت لە دابینكردنی موچە

بابەتی دواتر

یاسایەك هێندەی تر درزی خستە نێوان هەولێر و بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت چووەوە سەروو 67 دۆلار

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆماركرد و برێنت سنوری 67 دۆلاری تێپەڕاندەوە، پێشبینییە ئەرێنییەكانی خواست لەسەر…
Total
0
Share