بەهای نەوت پێنج ڕۆژی لەسەر یەكە بە بەرزبوونەوە دەستپێدەكات

پێنج ڕۆژی لەسەر یەكە بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، خاوی برێنت نزیكبووەتەوە لە 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، سەرەتای ڕۆژەكەی بە بەرزبوونەوە دەستپێكرد بەڵام لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بەراورد بە دەستپێكی ڕۆژ تاڕادەیەك نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، نرخی یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 48 دۆلار و 50 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 46 دۆلار و نۆ سەنت.

بەهۆی هیواكان بۆ بەردەست بوونی ڤاكسینی كۆرۆنا لە كاتێكی نزیكدا، كە زیاد لە كۆمپانیایەك بەرهەمیان هێناوە، چەند ڕۆژێكی لەسەر یەكە بەهای نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: نووسراومان بۆ عەلی زەیدی بەرزکردووەتەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نووسراوی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان ئاڕاستەی عەلی زەیدی کرد. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،…
Total
0
Share