نەوت نزیكەی 6%ی بەهاكەی لەدەستدا

نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 113.1 دۆلار.

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بۆڕسەی جیهانی بە دابەزین دەستیپێكرد و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 6.69 دۆلار دابەزی كە دەگاتە 5.58%ی بەهاكەی و گەیشتە 113.1 دۆلار، هەروەها نەوتی تەكساس 8.03 دۆلار دابەزی كە 6.83%ی بەهاكەیەتی و گەیشتە 109.6 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بەپێی وتەی شارەزایان هۆكاری دابەزینەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لەلایەن بانكە ناوەندییەكان، ئەمەش هۆكاربووە بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.

لە شوباتی ڕابردووەوە پاش هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.

بابەتی پێشتر

یەكەم گرێبەستی مان یونایتد بۆ كڕینی دی یۆنگ گەیشتە بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

دوو ژنی گوندنشین بە تەقەی سەربازانی توركیا برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share