بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە، نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە و قوربانیی لافاوەكەی دارەتوو نییە.
ئەمڕۆ یەكشەممە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندبوو كە تەرمی قوربانییەكی لافاوەكەی دارەتوو دۆزراوەتەوە، بەڵام دواتر هەواڵەكەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەك دۆزراوەتەوە كە نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە.
پێشتر پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندبوو، دوای 37 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی هاوڵاتییەك كە لە لافاوەكەی دارەتوودا خنكابوو دۆزرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتبوو، “دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت تەرمی هاوڵاتییەکە بەناوی (عومران سادق ئیسماعیل) کە باری دەروونیی تەواونەبووە، 37 ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی لافاوەکەی دارەتوو خنکاوە”.
كەمێك لەمەوبەر و لە ڕوونكردنەوەیەكدا، وتەبێژی کۆمەڵ ڕایگەیاند، “ئەمشەو کاژێر 7:30 دوو کەس لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان کردووە و لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگا دەستگیرکران و بە سوپاسەوە ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی 104 ھاوکاربوون و ھەردووکیان لەژێر لێکۆڵینەوەن لە ئاسایش و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی ئەوانین”.