فەرمانگەیەكی حكومی هەلی كاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دوو هەلی کارکردن رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، لە چێوەی پرۆژەی هاوبەشیدا لەگەڵ رێکخراوی UNHCR پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەک کەس هەیە بۆ پۆستی (رێکخەری پرۆژەی هاوبەش) بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، بەم مەرجانە:

1. دەرچووی بەشی ئینگلیزی یان ئەزموونی کارکردنی لەم بوارەدا هەبێت.
2. ئەزموونی کارکردنی لە چوار ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی پرۆژە.
3. ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
4. زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت، قسەکردن و نوسین، شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسینی راپۆرت و پڕۆپۆزەل بۆ راییکردنی کارەکان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.
5. نابێت داواکار هیچ پابەندیەکی تری هەبێت، فەرمانبەر نەبێت لە کەرتی حکومی یان تایبەت.
6. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان یان تاوانە ئابرووبەرەکان.
7. کێشەی هاتووچۆی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.
8. شارەزای تەواوی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
9. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 8 مانگ دابێت.
10. موچەی مانگانەی لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابیندەکرێت، بڕەکەی بەگوێرەی کارەکە دیاریدەکرێت.
11. داواکار پێویستە لەماوەی حەوت رۆژ لە رێکەوتی بڵاوکردنەوەکە، CV لە رێگای ئەم ئیمەیەلەوە [email protected] بنێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتییەكە پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەک کەس هەیە بۆ پۆستی (بەڕێوەبەری زانیارییەکان) بەشیوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، بەم مەرجانە:

1. دەرچووی بەشی IT بێت یان ئەزموونی کارکردنی لەم بوارەدا هەبێت.
2. ئەزموونی کارکردنی لە چوار ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی زانیارییەکان و IT.
3. ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
4. زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت، قسەکردن و نوسین، شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسینی راپۆرت و پڕۆپۆزەل بۆ راییکردنی کارەکان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
5. نابێت داواکار هیچ پابەندیەکی تری هەبێت، فەرمانبەر نەبێت لە کەرتی حکومی یان تایبەت.
6. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان یان تاوانە ئابڕووبەرەکان.
7. کێشەی هاتووچۆی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.
8. شارەزای تەواوی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
9. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 8 مانگ دابێت.
10. موچەی مانگانەی لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابیندەکرێت، بڕەکەی بەگوێرەی کارەکە دیاری دەکرێت.
11. داواکار پێویستە لەماوەی حەوت رۆژ لە رێکەوتی بڵاوکردنەوەکە، CV لە رێگای ئەم ئیمەیەڵەوە [email protected] بنێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر.

بابەتی پێشتر

پزیشكێك: كەمخەوی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشك

بابەتی دواتر

تەنها یەک پیشە هەیە زیرەکیی دەستکرد ناتوانێت تێیدا کێبڕکێی مرۆڤ بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا جەختیشدەكاتەوە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە لەناوبردنی مۆڵگە و…
Total
0
Share