سلێمانی.. تەقە لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری كرا

دوو كەس تەقەیان لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی كرد و دوای دەستگیركردنیان، ئاسایش لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

ئەمشەو دوو كەس كە دەوترێت “سەرخۆشبوون” تەقەیان لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی كردووە، لەلایەن پاسەوانەكانی بارەگاكەوە هەردوو كەسەكە دەستگیركراون و پاشان ڕادەستی هێزێكی ئاسایش كراون، تەقەكردنەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.

یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی، بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕووداوەكەی پشتڕاستكردەوە و وتی، “چەند كەسێك لە شوێنی ڕووداوەكە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە بۆ ئەوەی بگەن بەوەی كە ئایا ڕووداوەكە پەیوەندی بە كۆمەڵی دادگەرییەوە هەیە یاخود تەقەكردنەكە لەنێوان ئەو گەنجانە خۆیاندا بووە”.

كەمێك لەمەوبەر و لە ڕوونكردنەوەیەكدا، وتەبێژی کۆمەڵ  ڕایگەیاند، “ئەمشەو کاژێر 7:30 دوو کەس لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان کردووە و لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگا دەستگیرکران و بە سوپاسەوە ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی 104 ھاوکاربوون و ھەردووکیان لەژێر لێکۆڵینەوەن لە ئاسایش و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی ئەوانین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
Total
0
Share