بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەروو ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق، لە دیدارێکدا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم کران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشھاتە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵوەستەیکرد لەسەر سیاسەتی یەکێتی و ڕوونیکردەوە، “کاتێک دەڵێین حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتیی ڕاستەقینە، لەپێناو سەقامگیریی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما، کە لەم ھەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ھەنگاوانە دۆخی عێراق و ھەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و ڕێگرییەکانیش زۆرتردەبن لە بەردەم چاکسازی و خزمەتکردندا”.

وتیشی، “وەک کوردیش بۆ کۆی پرسەکان لەگەڵ یەکڕیزیی کوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانی ھیچ ھەنگاوێک بنێین، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندیی گشتی ڕێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و  پەنا بۆ ڕێگاچارەی تر دەبات کە بەدڵنییایەوە ھەر ھەنگاوێکیش بنێین بەرژەوەندیی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەروو ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین”.

ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا و ھاریکاری و ھاوکاریی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بە فاکتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەمدران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرێک لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

فەرمانبەرێکی چاککردنەوە لەکاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبادا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا. وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، فەرمانبەرێکی چاککردنەوەی…
Total
0
Share