هه‌ریه‌كه له ڕوسیا و ئۆكرانیا ئامارى جه‌نگى سێ ڕۆژى ڕابردوویان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ى كه سوپاى ئۆكرانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوو، سێ هەزار و 500 سەرباز کوژراون و نزیکەی 200 سەربازیش بەدیل گیراون و ئاماره‌كانیش به‌وشێوه‌یه‌ن:
14 فڕۆکەی جەنگی تیكشكێندراون
8 هێلیکۆپتەر
102 تانک
536 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی شەڕکەر
15 تۆپهاوێژ
یەک بنکەی مووشەکی (سام)ی زەوی ئاسمان
24 بنکەی مووشەکی
42 ڕاداری جۆراوجۆر
هاوكات وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بڵاویکردەوە کە لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی رابردوودا 821 ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج و ئه‌مانه‌ش تێكشكێدراون:
14 بنکەی سەربازی
19 سەنتەری پەیوەندی و خاڵی سەرپەرشتیکردنی شەڕ
24 سیستمی دژە مووشەک
48 ڕاداری ئۆکرانیا
حەوت فڕۆکەی جەنگی
حەوت هێلیکۆپتەری جەنگی
نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش خراونەتە خوارەوە.
87 تانک
118 ئۆتۆمبێلی سەربازی
28 سیستمی هەڵدانی مووشەكیش تێکشکاندراون.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ڕوسیا هێرشه‌كانى بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه و تا ئه‌مڕۆش له‌نێو كیێڤى پایته‌خت شه‌ڕو و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه به‌رده‌وامى هه‌یه.