هیندستان.. نەخۆشییەكی نادیار سەری هەڵداوە

لە هیندستان كەسێك گیانی لەدەستداوە و 227ی دیكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بە نۆخشییەكی نادیار، لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان بۆ ئەو مەبەستە دەستیان پێكردووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی بی بی سی، لە ویلایەتی ئەندرا باردیش لە باشووری هیندستان بەهۆی نەخۆشییەكی نادیارەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و 227ی دیكەش بارودۆخی تەندروستییان ناجیگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، نەخۆشەكان كۆمەڵێك نیشانەیان تێدایە، كە لە هۆشی خۆیان دەچن و دەڕشێنەوە.

لە ئێستاشدا بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە، لە لێكۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بۆیان ڕوون ببێتەوە هۆكاری ئەو نەخۆشییە چییە.

سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییە نوێیە هاوكاتی پەتای كۆرۆنایە كە كاریگەرییەكی گەورەی كردووەتە سەر ئەو وڵاتە، بەهۆی ئەوەی دووەم وڵاتە لە جیهاندا كە زۆرترین ڕێژەی توشبوونی تێدا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و ئوسترالیا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەریتانیا و فەرەنسای هەڵوەشاندەوە

بەهۆی ڕێکكەوتنە نوێکەی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ ئوسترالیا، فەرەنسا کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی وڵاتەکەی و بەریتانیای هەڵوەشاندەوە.…
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا وەزیری ناوخۆی…
Total
0
Share