(ڤیدیۆ) تۆتنهام لیدز یونایتدی تووشی سێیەم دۆڕاندنی لەسەریەک کرد

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیدز یونایتد، یارییەکە بە بردنەوەی کەڵەشێرە ڕوومییەکانی لەندەن کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە “ئایلاند ڕۆد” بووە میوانی یانەی لیدز یونایتد، یارییەکەش بە بردنەوەی تۆتنهام هۆتسپێرز بە ئەنجامی (0-4) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سپێرز لە خولەکەکانی 10، 15، 27، 85 لەلایەن مات دوهێرتی، دیان کولێسێڤیسکی، هاری کەین، هیۆنگ مین سۆنەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، تۆتنهام هۆتسپێرز بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگەوە بۆ پلەی حەوتەم سەرکەوت، لەبەرامبەردا لیدز یونایتد بە 23 خاڵەوە لە پلەی 15ی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئامارى سێ ڕۆژى زیانە سەربازییەكانی شەڕی ڕوسیا - ئۆكرانیا

بابەتی دواتر

جیاوازیی نێوان ڕوس و ئۆكرانییەكان و خاڵە هاوبەشەكانیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share