لەگەڵ ڕاگەیاندنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن وەک یەکێک لە ڤایرۆسە جێنیگەرانییەکان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات مافی موڵکداریی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆ کۆمپانیاکان هەڵبگرێت، لەپێناو خێراکردنی دروستکردن و بەرهەمهێنانیدا.
لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای ڕاگەیاندنی گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا وەک ڤایرۆسێک کە ”مایەی نیگەرانییە” لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی داوای هەڵگرتنی مافی موڵکداریی بیرۆکەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنای کرد و وتی، “ئەم هەواڵە گرنگیی هەنگاوی خێرامان نیشاندەدات”.
بایدن داواشی لە وڵاتانی دیکەی ڕێکخراوەکە کرد ژمارەیەکی زیاتری ڤاکسین ببەخشن بەو وڵاتانەی دەستیان پێیناگات، “ئەگەرنا پەتاکە کۆنترۆڵ ناکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تاوەکو لەسەر ئاستی جیهان کوتان بە ڤاکسینەکان نەگاتە ئاستێکی بەرز ناتوانین کۆنترۆڵی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بکەین لە ئێستا و داهاتووشدا”، داواشیکرد وڵاتانی جیهان دەستبەرداری مافی موڵکداریی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان ببن.
ئەمە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریکی بۆ نەخۆشییە کوشندەکان ئەنتۆنی فاوچی ڕایگەیاند، ئەو گۆڕاوە نوێیە مایەی نیگەرانییە و “زەنگێکی مەترسیدارە”.
فاوچی دەڵێت، ئەو گۆڕاوە “ئۆمیکرۆن” تائێستا بەردەوامە لە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا.
فاوچی بەشێک لە نیگەرانییەکان بۆ ئەگەری تێپەڕاندنی ئەو بەرگرییە ناودەبات کە ڤاکسینەکان لە جەستەدا دروستیدەکەن و دەڵێت، “نازانین ڤاکسینەکان کاریگەرییان لەسەری دەبێت یان نا؟ بەڵام بەمنزیکانە دەگەینە ئەو ئەنجامە”.
بابەتی پەیوەندیدار
کارەکانی رۆژانەی ماڵ لە مەترسی جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت
لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئاماژە بەوە دەکات، سەرکەوتن بەسەر پلیکانە و کارەکانی ڕۆژانەی ماڵەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ…
تیمی پزیشكیی ترەمپ: سبەی یاخود دوو سبەی سەرۆك نەخۆشخانە جێدەهێڵێت
تیمی پزیشكیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكرد، “ڕەنگە سبەی دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم…
چۆن منداڵەکانمان بنێرین بۆ خوێندنگە؟
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ڕوونیدەکاتەوە
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، مامەڵەی ناتەندروست لەڕووی خۆراک و نوستن و چۆنێتیی ناردنی…
ئەوروپا لە قەدەغەكردنی نەوتی ڕوسی نزیكدەبێتەوە
شیكارانی ئابوری پێشبینی دەكەن ڕوسیا لەم هەفتەیەدا گەورەترین گورزی بەربكەوێت، لەگەڵ هەنگاونانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ سەپاندنی قەدەغە بەسەر…