سەرەڕای بارگرژییەكان سەرۆكی ئۆكرانیا دەچێتە میونخ

بارگرژی ڕووی لە ناوچەی ناوچەی دونباس و نیمچە دورگەی قرم لە نزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا كردووە

لەكاتێكدا بارگرژی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی هەیە، ئەمڕۆ سەرۆكی ئۆكرانیا سەردانی ئەڵمانیا دەكات بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئاسایشی میونخ.

نوسینگەی سەرۆكی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر زیلینسكی-ی سەرۆكی وڵاتەكە لەمیانەی سەردانەكەیدا چاوی بە هەریەك لە ئۆلاڤ شۆلز ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەكەوێت، جگە لە نوێنەرانی ڕێكخراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان و هاوبەشەكانی دیكەی ئۆكرانیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، سەردانەكەی زیلینسكی بۆ میونخ پێشبینی دەكرێت ببێتەهۆی هێنانەدی چەند ڕێككەوتنێك بۆ پێشكەشكردنی هاریكاریی زیاتری سەربازی و دارایی بۆ كیێڤ.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی ئۆكرانیا بگەڕێتەوە وڵاتەكەی، وەك ئەوەی نوسینگەكەی ئاشكرایكردووە.

ڤلادیمێر زیلینسكی

ئەمەش لەكاتێكدایە بارگرژی ڕووی لە ناوچەی ناوچەی دونباس و نیمچە دورگەی قرم لە نزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا كردووە.

لەكاتێكی پێشتردا هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك-ی میللیی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا باری لەناكاو و گواستنەوەی هاوڵاتییانی مەدەنی (بە پلەی یەكەم ژنان، منداڵان و كەسانی بەتەمەن)یان بۆ ڕوسیا ڕاگەیاند و هۆشدارییاندا لەوەی هێزەكانی حكومەتی ئۆكرانیا ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی بەرفراوان بۆسەر دونباس.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی كیێڤ و كۆمارەكانی دۆنیتسك و لۆگانسك یەكترییان تۆمەتباركرد بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی مینسك و پێشێلكردنی ئاگربەست، ئەمەش هاوكات لەگەڵ بەردەوامی لێدوانی گەورە بەرپرسانی ڕۆژئاوا دەربارەی پلانی ڕوسیا بۆ “داگیركردنی ئۆكرانیا”، سەرەڕای چەندبارە ڕەتكردنەوەی ئەو پرسە لەلایەن مۆسكۆوە و ڕاگەیاندنی دەستپێكردنی كشانەوەی هێزەكانی لەسەر سنوور پاش كۆتاییهاتنی ڕاهێنانە سەربازییەكان.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سوپای ئۆكرانیا كوژرانی سەربازێكی وڵاتەكەی لەمیانەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو “یاخیبووە” جوداییخوازانەی مۆسكۆ پشتیوانییان دەكات ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی سەربازیی هاوبەشی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا كوژرانی سەربازەكە بەهۆی “بۆردومانی تۆپهاوێژەوە” بووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پەروەردە: ڕەخنەمان لە مامۆستایانی ژن لە ڕووە کارگێڕییەکەوە بووە نەک جیاوازیی جێندەری

بابەتی دواتر

ڕەنگی باو بۆ ساڵی 2022 دیاریکرا.. پشت بە بوژانەوەی دوای کۆرۆنا بەستراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share