ڕەنگی باو بۆ ساڵی 2022 دیاریکرا.. پشت بە بوژانەوەی دوای کۆرۆنا بەستراوە

کۆمپانیای Very Peri و پەیمانگای Pantone کە ساڵانە ڕەنگی باو لەجیهاندا دیاریدەکەن، ئەو ڕەنگەی ئەمساڵ بەپشتبەستن بەڕای شارەزایان و توێژینەوە لەسەر گۆرانکارییەکانی جیهان دیاریکردووە ڕەنگی بنەوشەیـە.

کۆمپانیای Very Peri ساڵانە لە بوارەکانی جلوبەرگ، ماکیاژ، مۆبیلیاتی ناوماڵ، ڕەنگی خانوو و باڵەخانەکان، فاشیۆن و چەندین بواری دیکەدا ڕەنگ دیاریدەکات.

بەپێی ڕوونکردنەوەی کۆمپانیاکە، هۆکاری دیارکردنی ڕەنگی بنەوشەیی بۆ ساڵی 2022 دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبوونی جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆنا و دوورکەوتنەوە لە جیهانی دەرەوە، ڕەنگەکە ژیان و زیندوێتی دەنوێنێت بۆیە بە پشتبەستن بە شارەزایان و توێژینەوەکان وەک گونجاوترین ڕەنگ بۆ بوژانەوەی دوای کۆرۆنا دانراوە.

ڕەنگی بنەوشەیی ڕەنگێکی کراوەیە لەنێوان ڕەنگی مۆر و شین، لە پێکهاتەی تێکەڵی سور و شین پێکدێت و خۆی ڕەنگێنی بنەڕەتی نییە.

ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای Very Peri ڕەنگی خۆڵەمێشی و زەردی هەتاوی وەک ڕەنگی ساڵی 2021 دیاریکرد.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای بارگرژییەكان سەرۆكی ئۆكرانیا دەچێتە میونخ

بابەتی دواتر

هۆشدارییەک بۆ ئەو یاریزانانەی بە لێدانی سەر یاری بە تۆپ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share