بوومەلەرزەیەک لە ئەمریکا روویدا

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا، کە چەند کاتژمێرێکی کەم بەر لە ئێستا دەکات بە کاتی عێراق، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە گوێرەی پێوەری رێختەر روویدا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئامارەکانی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا، بوومەلەرزەکە لە ناوچەی شاری نیویۆرک روویداوە خەڵکی هەستیان پێکردووە و باڵەخانەکان لەرزیون.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو ناوچەیەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە، ناوچەیەکە چالاکی بوومەلەرزەیی تێیدا زۆر دەگمەنە.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەورووپایی لە سەرەتادا بوومەلەرزەکەی بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر پێوانە کرد.

بە گوێرەی قسەی ئاژانسەکە، بوومەلەرزەکە لە سەرانسەری ناوچەکە هەستی پێکراوە، لەنێویاندا لە شاری نیویۆرک، نیوجرسی، باکوری پێنسیلڤانیا و رۆژئاوای کۆنتێکتیکۆت، بەڵام هیچ زیانێک تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share