داوای مانەوە لە ئەڵمانیا بە رێژەی 51% زیادیكردووە

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ساڵی رابردوودا داوای مانەوەیان لە ئەڵمانیا كردووە بەراود بە ساڵی پێشتر بەڕێژەی 51.1% زیادیكردووە.

ژمارەكە بۆ ساڵی 2023 گەیشتووەتە 351 هەزار و 915 كەس. ئەمەش لەكاتێكدایە كۆچ بووەتە كێشەیەكی سیاسیی گەورە بۆ حكومەت و پرسێكی گەرم لە ئەڵمانیادا.

ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئەڵمانیا كە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە رووبەڕووی فشارێكی زۆر دەبێتەوە بۆ راوەستاندنی شەپۆلی كۆچ رایگەیاند، “ژمارەیەكی زۆر گەورەتر بەڕێوەیە”.

لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو شۆڵتس و حاكمی شانزە ویلایەتەكەی ئەڵمانیا رێككەوتن لەسەر رێوشوێنی نوێی توند بۆ سنووردانان بۆ ئەو ژمارە زۆرەی كۆچبەران كە روو لە وڵاتەكەیان دەكەن.

زۆرترین ژمارەی خوازیارانی مافی مانەوە لە سوریاوەیە بە نزیكەی 104 هەزار و 561 كەس (كە نزیكەی یەك لەسەر سێی كۆچبەران پێكدەهێنێت)، بەدوایدا هاوڵاتییانی توركیا دێن بە نزیكەی 62 هەزار و 624 كەس و لە ئەفغانستان-یشەوە 53 هەزار و 582 كەس، وەك ئەوەی ئەمڕۆ نووسینگەی فیدراڵی كۆچ و كۆچبەران لە ئەڵمانیا بڵاویكردووەتەوە.

ئەمە جگە لەوەی ئەڵمانیا پێشوازی لە زیاتر لە یەك ملیۆن ئۆكرانی كردووە لەوەتەی وڵاتەكەیان رووبەڕووی شەڕ بووەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەكەی ساڵی رابردوو زۆر كەمترە لەو ژمارانەی لە نێوان ساڵانی 2015 و 2016 تۆماركران، كاتێك زیاتر لە ملیۆنێك كۆچبەر گەیشتنە ئەڵمانیا و زۆرینەیان لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان-ەوە بوون.

بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

ئەو گەنجەی لە هەولێر رەخنەیگرت دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 99…
زیاتر ببینە

مرۆڤایەتی نزیكە لەوەی بگاتە 8 ملیار

ئیدارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی…
Total
0
Share