ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێكی دیكەی هەرێم دابەشبكرێت، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی پارەكەی لە فرۆشی نەوتی ئەم مانگە دابیندەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی كانونی دووەمی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكە لەكاتێكدایە درەنگانی شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ڕوونیكردەوە، جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیاریانداوە لە داهاتی نەوتیی مانگی شوباتی 2022 دابەشکردنی موچەی مانگی كانونی دووەم بەردەوام بێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت هاتە خوار 93 دۆلار.. گەڕانەوەی هیوا بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی هۆكارێكە‏

بابەتی دواتر

مەلا بەختیار لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: دەسیسە و پیلانێكی هەرێمیی گەورەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share