مەلا بەختیار لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: دەسیسە و پیلانێكی هەرێمیی گەورەیە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی پێیوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە “دەسیسەیە”، لەگەڵ ئەوەی دووپاتیدەكاتەوە، پاساو بۆ گەندەڵی ناهێنێتەوە.

مەلا بەختیار وتارێكی لەو بارەیەوە نووسیوە بە ناونیشانی “كاتژمێری سیاسی‌ .. نەوت ‌و دادگای ئیتیحادی”، دەڵێت، “لەمكاتەدا كە عێراق لە ڕۆخی دۆخی مەترسیدارە، كەیسی ژەنگرتووی گرێبەستەكانی نەوت ‌و گاز و مافی هەرێمی كوردستانی لە سەرچاوە سروشتیەكان، لە كاتژمێرێكی سیاسیی سەیردا هێنایەوە ئارای مەرام ‌و بڕیارێكی چاوەڕواننەكراوی دژی هەرێمی كوردستان دا”.

بە تێگەیشتنی بەرپرسەكەی یەكێتی “ئەم كەیسە وەكو ئاگری بن كا وایە.. دەسیسەیەك لەم هەلومەرجەدا دژی كوردستان، ئاگرەكەی گەشاندۆتەوە”، لەوەش زیاتر دەڕوات و نووسیویەتی، “ئەم بڕیارانەش، مەترسی ترم بیردەخاتەوە، كە هەرێم لەبەردەم پیلانێكی ئیقلیمیی گەورەتردایە (دوو ساڵە قسەی لەسەر دەكەم)، لاموایە دۆخەكە ئاوا بەردەوام بێ‌، پەلكێشمان دەكەن بۆ بەتاڵكردنەوەی مادەی (140)یش، بەڵكو بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی مووچەخۆر و هێزی چەكداری كوردستانیش.. بە ڕادەیەك كەمیدەكەنەوە، لەشكرێك لە بێكار ڕووبەڕووی هەرێم دەكەنەوە”.

لەكۆتاییشدا مەلا بەختیار دووپاتیدەكاتەوە كە قسەكانی “پاساو نین بۆ هیچ چەشنە گەندەڵییەك لە كەیسی نەوت‌ و گازدا “بەرپرسەكان لە نەوتەوە بۆ جەوت دەدزن، هەر ئەو ڕەفتارانەشە وایكردووە، بەشێكی جەماوەر ئەم بڕیارە نابەجێیەی دادگای فیدراڵییان لا ئاسایی بێ”‌.

لە كۆتاییدا هۆشداریی ئەوەیداوە، كە “دۆخێكی بابەتی خوڵقاوە، كە حكومەت كێشەكانی پێ چارەسەر ناكرێ‌‌ و خەڵكیش بە چارەسەری حكومەت ڕازی نابێ‌.. ئەم هەلومەرجە پێماندەڵێ‌، دۆخێكی جەماوەری خرۆشاو.. لە جۆشخواردندایە!!”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

دەستپاكیی عێراق: ڕێگری لە بەهەدەردانی زیاتر لە 15 ترلیۆن دینار كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆرتاڵی ڤێزای ئەلیكترۆنی راگەیەندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە رایدەگەیەنێت، هەنگاوەكان بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییەكان بەردەوامن. لە راگەیەندراوەكەی حكومەتی راسپاردەدا هاتووە،…
Total
0
Share