کەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تەم و خۆڵبارین هەیە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت و سبەینێ ئەگەری دروستبوونی تەم و خۆڵبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە.

ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بۆ ماوەیەکی کورت لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لەناوچە سنوورییەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16

سلێمانی : 13

دهۆک : 15

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 15

سۆران : 11

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 19

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران سنووری وشكانى بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا داخست

به‌هۆی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ئێران بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ سنووره وشكانییه‌كانى‌ داده‌خات و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ كه‌وته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ڕوحوڵڵا له‌تیفی،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share