لە دوای بارانەکەی 24 کاتژمێری رابردوو دۆخی بەنداوەکانی هەرێم چۆنە؟

بەرێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بارانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا باریوە، دۆخی بەنداوەکان لە ئاستێکی باشدان.

بەپێی ئەو ئامارانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئاوی بەنداوی دوکان 42 سانتیممەتر بەرزبووەتەوە، 45 ملیۆن مەتر سێجا ئاو زیادیکردووە تێیدا.

هەر بەپێی ئامارەکان، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 15 سانتیممەتر بەرزبووەتەوە، لە ئێستادا 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ زیادبووە.

هاوکات ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆکیش 15 سانتیممەتر بەرزبووەتەوە لە ئێستاشدا 0.25 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: لەمەوبەدوا تووشبووانی شێرپەنجە پێویستیان بە نەخۆشخانەی ئەهلی نامێنێت

د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، لەمەوبەدوا سەرجەم چارەسەرییەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لای ئەوان بەردەستدەبێت و پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە ناحکومییەکان…
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌…
Total
0
Share