تەنها 15 ڕۆژ مۆڵەتە..دەستەی گەشتوگوزار زمانی کوردی بۆ شوێنە گەشتیارییەکان دەکاتە مەرج

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە سەرەجم شوێنە گەشتیارییەکان دەکاتە مەرج، ڕاشیگەیاندووە، “هەر شوێنێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانێک کە واژووی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەکەی لەسەرە سەرجەم هۆتێل، مۆتێل، کافێ، ڕێستۆرانت و ئەو شوێنە گەشتیارییانەی خزمەتگوزاریی گەشتیارییان تێدا پێشکەشدەکرێت، پابەند دەکات بەوەی پێویستە زمانی کوردی بکەن بە زمانێکی سەرەکی بۆ لیستی پێشکەشکردنی خواردنەکان و تابلۆی ناوی بازرگانیی شوێنەکانیان.

دەستەکە ڕایگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە تەنها 15 ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە شوێنە گەشتیارییەکان.

دەشڵێت، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنە تایبەتەکان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سزادانی سەرپێچیکاران.

سزاکانیش سەرەتا بە داخستنی شوێنەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستپێدەکات و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیدا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ تا هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنە گەشتیارییەکە دەڕوات.

بابەتی پێشتر

وشکەساڵی لە ئەمریکا شوێنپێی دەیناسۆرێک دەردەخات کە تەمەنی 113 ملیۆن ساڵە

بابەتی دواتر

مۆڵەتی شۆفێریی دیجیتاڵیی پەیڕەودەكرێت و یەكەم مۆڵەت درا بە مەسرور بارزانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share