پارتی كاندیدێكی دیكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكرد

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

دوای ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، پارتی كاندیدێكی دیكەی بۆ ئەو پۆستە پێشكەشكرد.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت،پارتی بە فەرمی (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

دەشڵێت، كاندیدكردنەكە دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و “كۆسپ و تەگەرانە” كە خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقە.

دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا: دەمانەوێت لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا گفتوگۆبكەین

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share