خوێندنی باڵای هەرێم: فۆڕمی راستەوخۆی وەرگرتنی خوێندکاران دابەشدەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت: “لەو بەشانەی کەمتر لە 10 خوێندکار وەرگیراون، فۆڕمی راستەوخۆ دابەشدەکرێت”.

سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندکاران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، “لەو بەشانەی لە کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، کەمتر لە 10 خوێندکار وەرگیراون، لەلایەن تۆماری گشتی زانکۆکان فۆڕمی راستەوخۆ دابەشدەکرێت”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “هەر خوێندکارێک کە پێشتر وەرنەگیراوە، یاخود داواکاری بۆ وەرگرتن پێشکەش نەکردوە، لە دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵانی پێشوو، دەتوانێت سەردانی تۆماری گشتی ئەو زانکۆیانە بکات کە لەلیستی هاوپێچدا هاتوەو دەتوانێت فۆڕمی ڕاستەوخۆ وەربگرێت و داواکاری بۆ وەرگرتن لە یەکێک لە بەشەکانی هاوپێچ پێشکەش بکات”.

دەشڵێت، “پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی راستەوخۆ تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەمە کە دەکاتە 5ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت”.

دەتوانن لەم بەستەرەوە لیستی ئەو بەشانەی فۆرمی ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکەن ببینن:

https://drive.google.com/file/d/1iLXb28-lcg9PQQFjHzG-ABLvWao9xp98/view

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان خاوەنی ژێرخانێكی بەهێزی گازە و دەبێت مامەڵەیەكی بەرپرسیارانەی لەگەڵ بكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوو دیداری جیاوازدا لە واشنتن لەگەڵ هەریەك لە ئامۆس هۆچستاین،…
Total
0
Share