عێراق نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار پارەی گاز و کارەبای ئێران قەرزارە

وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەی بەهۆی کڕینی بەردەوامی گاز و کارەباوە لە ئێران، ئێستا نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەرزارە.

عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرایکردووە، “عێراق ئێستا دەیەوێت لە زیاد لە یەک سەرچاوەوە وزەی دەستبکەوێت، بۆیە لەگەڵ قەتەر و سعودییە و تورکیاش ڕێککەوتنی هەیە بۆ هاوردەکردنی گاز و کارەبا”.

بە وتەی وەزیری کارەبای عێراق، هەوڵەکانیان بۆ هاوردەکردنی گاز لە قەتەرەوە بەردەوامە و لەئەگەری سەرگرتنی ئەو ڕێککەوتنە، لەماوەی ساڵێک یان 15 مانگدا پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

لەبارەی ڕێککەوتنەکان بۆ گواستنەوەی وزە لە سعودییەوە بۆ عێراق، عادل کەریم ڕایگەیاندووە، “عێراق لە ناوچەی عەر عەر ەوە وزە لە سعودییەوە بە سیستمێکی نوێی جیهانی ڕادەکێشێت”.

بە وتەی وەزیری کارەبای عێراق، لە ماوەی یەکساڵدا هێڵی کارەبای ئوردون – عێراق تەواو دەبێت و لەگەڵ ئەوەش عێراق 500 مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە هاوردە دەکات.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. دوو کەس بە فیشەک برینداربوون و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بەهۆی کڕینی زۆرەوە گوێدرێژ لە دهۆک کەمبۆتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share