گەڕانەوەی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە هەرێم ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد

گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانەی بۆ بەسەربردنی جەژنی رەمەزان روویان لە ناوچەکانی هەرێم کردبوو، ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگای کەرکوک – بەغداد دروستکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، بەهۆی گەڕانەوەی گەشتیارانی باشوور و خواروی عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای بەسەربردنی رۆژانی جەژن لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا گرفتی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک بەرەو بەغداد دروستووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاستەنگی هاتووچۆ بە دیاریکراوی لەسەر پردی عوسمانلی لە قەزای داقوقەوە تاوەکو سەنتەری قەزاکە درێژبووەوەتەوە و ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکە بەردەوامی هەیە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی داقوق و کەرکوکیش لە هەوڵی کردنەوەی رێگەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد

سەرچاوەیەک رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمەوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share