بەهۆی کڕینی زۆرەوە گوێدرێژ لە دهۆک کەمبۆتەوە

ماوەی چەند مانگێکە، بەهۆی کڕینیانەوە لەلایەن عەرەبە شوانکارەکان و هاوڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، خواست لەسەر ئاژەڵی گوێدرێژ بەرزبووەتەوە و ڕێژەشیان کەمیکردووە.

بە وتەی یەکێک لەو شوانە عەرەبانەی سەردانی پارێزگای دهۆکی کردووە بۆ کڕینی گوێدرێژ، “گوێدرێژەکانی دهۆک زیاتر بەخۆوەن و توانای کارکردنیان زیاترە، لەگەڵ ئەوەش ئاسانتر دەخرێنە ژێرکۆنترۆڵەوە و لەبەر ئەو هۆکارانە ئەو تا ئێستا حەوت گوێدرێژی لە دهۆک کڕیووە”.

عەرەبە شوانکارەکان پێیان وایە، بەهۆی سروشتی پارێزگاکەوە، گوێدرێژەکانی ناوچەکە زیاتر گەشەیان کردووە و ئەوەش ئەوەیە کە بەدوایدا دەگەڕێن.

هاوکات هاوڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستان، گوێدرێژ لە پارێزگای دهۆکەوە دەبەنە ڕۆژئاوا و کاری جوتیاری و گواستنەوەی زەیتون و شوانی پێدەکەن و ئەوانیش بە چەند هۆکارێک کڕیاری سەرەکی ئەو ئاژەڵەن لە دهۆک.

لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و گەشەی  ئابووری وڵات، خەڵکی کەمتر ئەو کارانەی دەکرد کە پێویستی بە گوێدرێژ هەبێت، بەڵام ئەم چەند ساڵەی کۆتای خەڵکی گەڕاونەتەوە سەر کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرناكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتە ناو بەنداوی سەروچاوە و گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتەناو بەنداوی شارۆچکەی سەروچاوە لە قەزای حاجیئاوا و گیانیلەدەستدا. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاشکرایانکردووە،…
Total
0
Share