هاوڵاتییەكی میسڕی بەهۆی لەدەستدانی جامی ئەفریقا گیانیلەدەستدا

بەهۆی شكستی هەڵبژاردەی میسڕ لە یاریی كۆتایی جامی ئەفریقا، هاوڵاتییەكی میسڕی بە ‏جەڵتەی دڵ گیانیلەدەستدا.‏

خالید بەیومی، ئەندازیاری شارستانی لە یەكێك لە قاوەخانەكانی پۆرسەعید سەیری ‏یارییەكەی میسڕ و سەنیگال دەكات لە یاریی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا.‏

پاش دۆڕانی میسڕ بە لێدانی یەكلاكەرەوە، خالید باری تەندروستیی تێكدەچێت و دەستبەجێ ‏دەبرێتە نەخۆشخانە، دواتر دەردەكەوێت بەهۆی شكستی هەڵبژاردەی میسڕەوە، فشاری ‏بەرزبووەتەوە و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانلەدەستدەدات.‏

محەمەد عەوەز هاوڕێی خالید ئاماژە بەوە دەدات كە شكستی هەڵبژاردەی میسڕ ‏كاریگەریی خراپی لەسەر خالید دروستكردووە و ئەوەش هۆكار بوو بۆ گیانلەدەستدانی.‏

شەوی ڕابردوو لە یاریی كۆتایی جامی ئەفریقا، سەنیگال بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە ‏میسڕی بردەوە و بۆ یەكەمجار ناسناوەكەی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا.‏

بابەتی پێشتر

چاڤی بەڵێنی بەهێزبوونەوەی بەرشلۆنە بە هاندەران دەدات

بابەتی دواتر

عێراق.. ئاڕ بی جی دەنرێت بە شوێنی خۆپیشاندەرانەوە و 10 كیلۆگرام C4 دەستیبەسەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێستهام (80+10)ی مان سیتی ڕەتکردەوە

یانەی وێستهامی ئینگلیزی ئۆفەرێکی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی دیکلاین ڕایس ڕەتکردەوە. فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان…
Total
0
Share