چاڤی بەڵێنی بەهێزبوونەوەی بەرشلۆنە بە هاندەران دەدات

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەڵێنی بەهێزبونەوەی تیپەكەی بە هاندەران دەدات و بەدووریشی نازانێت بردنەوە لە ئەتلەتیكۆمەدرید خاڵی وەرچەرخانی یانەكە بێت.

چاڤی ستایشی دەستەی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی كرد بۆ ئەو گرێبەستانەی ئەنجامیداوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە هەر چوار یاریزانەكە ئۆبامیانگ و تراوری و ئالڤێس و فیران تۆرێس ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە لە بەهێزبونەوەی بەرشلۆنە.

چاڤی جەختی كردەوە كە تیپەكەی بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یاریگای گرتۆتە دەست و ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەتلەتیكۆمەدرید كردووە.

داواشی لە هاندەران كرد دژایەتیكردنی دێمبلی ڕاگرن و هاوكاری بكەن بۆ ئەوەی لەودۆخە خراپە ڕزگاری ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا به‌ 12 یاری 40 گۆڵ نمایشکرا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را…
Total
0
Share